ئاژانسی ئانسای ئیتاڵی، بڵاویكردەوە، نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێرئاوكەوتوەكەی كۆچبەران، دۆزراونەتەوە.
ئاوێنە: ئاژانسەكە بڵاویكردۆتەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، نۆ تەرمی دیكەی بەلەمە ژێرئاوكەوتوەكەی كۆچبەران لەلایەن كەشتی داتیلۆی سەربە تیمەكانی ئێشكگری كەناراوەكانی ئیتاڵیاوە دۆزراونەتەوە.
بەپێی ئاژانسەكە لەماوەی چەند رۆژی رابردوداش هەشت تەرمی دیكەی ئەو كۆچبەرانە دۆزراونەتەوە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر بەلەمێكی كۆچبەران كە زۆربەیان كوردن و لە توركیاوە بەڕێكەوتبو، لە نزیك ئاوەكانی ئیتاڵیا ژێرئاوكەوت.
بەگوێرەی زانیارییەكان لەو روداوەدا نزیكەی 60 كەس بێسەروشوێن بون كە لەنێویاندا 26 منداڵ هەن و هەروەها 11 كەسیش رزگاركران بەڵام یەكێكیان گیانی لەدەستدا.