ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه حاجییەکی خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری مەککە گیانی لەدەستدا، ئه‌مه‌ش سێیه‌م حاجییی ئه‌و شاره‌یه كه له وه‌رزی حه‌جی ئه‌مساڵدا كۆچی دوایی بكه‌ن.
کاوە شێرزادی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی حەجی پارێزگای سنە رایگەیاند: حاجییەکە ناوی عەبدوڵا ئەحمەدی، خەڵکی شاری سنە و تەمەنی 73 ساڵە؛ رۆژی سێشەممە بەهۆی وەستانی دڵەوە لە مەککە گیانی لەدەستداوە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی 15ی حوزەیران، ژنێکی 80 ساڵە بەناوی عەزیزە ناسریی خەڵکی شاری سنە لە کێوی عەرەفە گیانی لەدەستدا؛ رۆژی دووشەممەش یه‌كێكی دیكه بە ناوی فازڵ سادقی، خەڵکی بانە و تەمەن 51 ساڵ لە مەککە گیانی لەدەستدا.
به‌وته‌ی کاوە شێرزادی: "بە هەماهەنگی خێزانەکانیان، تەرمی ئەو سێ حاجییەی خەڵکی سنه لە شاری مەککە بە خاک سپێردراون."