له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كۆریای باكور، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور رێككه‌وتنی شه‌راكه‌تی ستراتیژیییان دوای ئه‌نجامدانی گفتوگۆ واژوو كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، تائێستا ناوه‌رۆكی رێككه‌وتنه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه‌و وڵاتانی خۆرئاواش ترسیان له‌وه هه‌یه كیم و پوتن له‌سه‌ر هاوكاریی سه‌ربازیی رێككه‌وتبن، چونكه له بنه‌ره‌تدا پیۆنگ یانگ به موشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاوكاریی مۆسكۆ ده‌كات له شه‌ری ئۆكرانیادا.
ڤلادیمێر پوتن، له‌دوای سازكردنی كۆبونه‌وه‌ی لوتكه له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، رایگه‌یاند كه "په‌یماننامه‌یه‌كی بناغه‌یی نوێ" له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ئاماده‌كراوه كه بناغه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیی درێژخایه‌ن له‌نێوان هه‌ردوولا داده‌نێت.
هاوكات سه‌رۆكی كۆریای باكور، به‌پێی فرانس پرێس، پشتیوانیی ته‌واوی خۆی بۆ هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا دوپاتكردوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "كۆریای باكور پشتیوانی له حكومه‌ت و سوپا و گه‌لی روسیا ده‌كات له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه تایبه‌ته‌كه‌ی بۆسه‌ر ئۆكرانیا كه ئامانج لێی پاراستنی سه‌روه‌ری و به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی روسیایه".