سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سوپاکەمان پلانی دەستپێکردنی ئەنجامدانى هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان پەسەند کرد، دەشڵێن، بڕیار دراوە ئامادەکارى بەپەلە بکرێت لەوبارەوە.
سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە دەستپێکردنی هێرشی زەمینی بۆ سەر خاکی لوبنان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ سوپاکەمان پلانی دەستپێکردنی ئەنجامدانى هێرشی زەمینی بۆ سەر لوبنان پەسەند کرد.
دەشڵێن، بڕیار دراوە ئامادەکارى بەپەلە بکرێت لەوبارەوە.
لای خۆشیەوە ئیسرائیل کاتز وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەڵێن دەدەین بە تەواوی حزبوڵا لەناو دەبەین.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە لە ڕێگەی هێرشی ئاسمانییەوە لە باکووری لوبنان، پێکدادن لە نێوان ئیسرائیل و چەکدارانى حزبوڵادا بەردەوامە.
جێگەی ئاماژەیە، لەدوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە و لە دوای دەستپێكردنی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس، گرووپی حزبوڵای لوبنان پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپاتكردوەتەوە، ناو بەناو هێرش دەكەنە سەر بنكە و بارەگا و شوێنەگەشتیارییەكانی ئیسرائیل.