سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، ژمارەى دانیشتووانى بەغداد هەشت ملیۆن کەسى تێپەڕاندووە، ئەوەش فشار و ئاستەنگى بۆ خزمەتگوزارییەکان دروستکردووە و پێویستى بە فراوانکردنە.
محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە سەردانێکدا بۆ ژوورى ئۆپراسیۆنەکانى ئەمیندارێتى بەغداد، جەختیکردەوە لە پێویستى فراوانکردنى خزمەتگوزارییەکان بە جۆرێک بگونجێت لەگەڵ گەشەى دانیشتووانى شارەکە کە لە ئێستادا هەشت ملیۆن کەسى تێپەڕاندووە و بووەتە فشار و ئاڵەنگاریی لە بەردەم خزمەتگوزارییەکان و پێویستە هاوشانى خزمەتگوزارییەکان فراوانبکرێت.
گوتیشى، گرنگیدان بە پرۆژەکانى نەهێشتنى خنکانى هاتوچۆ و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە دەوروبەرى بەغداد، ئامانجى لێى گۆڕانکاریی ریشەییە لە شێوازى خزمەتگوزارییەکان و رەنگدانەوەیان لە ژیانى رۆژانەى هاوڵاتیان.