كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات لە كۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەو شەپۆلی گەرمایەی وڵاتەكەی گرتۆتەوە بەرەو نزمبونەوە بڕوات.
ئاوێنە: عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ میدیای رەسمی عێراق وتویەتی، ئەو شەپۆلی گەرمایەی عێراقی گرتۆتەوە پەیوەندیدارە بەو نزم پاڵەپەستۆ گەرمییە وەرزییەی كە لە باشوری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە هاتوەو بەوەش بەرزترین پلەكانی گەرما لەنێوان 45 بۆ 51 پلەی گەرمیدان لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات.
وتوشیەتی، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەدا كاریگەی ئەو شەپۆلە گەرمایە كەمببێتەوە.
هەروەها پێشبینی كردوە كە لە دو رۆژی داهاتودا پلەكانی گەرما لە بەغدا 50 پلەی سەدی بن.
عامر جابری هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا چەند رۆژی داهاتو خۆڵبارینی تێدا نابێت.