فەهرەتین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا نزیکەی 16 هەزار کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران هەموو حاڵەتەکانیش لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵی قوربانییەکاندا بریندار بوون.
وەزیری تەندروستی تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە ئاژەڵەکان لەلایەن کەسانی نەشارەزا سەردەبڕدرێن"، بە وتەی ئەو، لە ئەنقەرە هەزار و 300 کەس، لە ئەستەنبوڵ 840 کەس و لە ئیزمیر 416 کەس برینداربوون.