خالید یه‌عقوبی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئاسایش، لێدوانه‌كه‌ی كاندیدی جۆو بایدن بۆ پۆستی باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "لێدوانه‌كانی ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆ له‌خۆده‌گرن و به‌مانای تێنه‌گه‌یشتنیه‌تی له دۆخی عێراقی نوێ".
خالید یه‌عقوبی راوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ كاروباری ئاسایش له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس (تویته‌ری پێش‌و) نوسیویه‌تی، "گوێبیستی لێدوانه‌كانی كاندیدی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ پۆستی باڵیۆزی نوێی وڵاته‌كه‌ی له عێراق بوین، كه گوزارشت بون بۆئه‌وه‌ی له دۆخی عێراقی نوێ تێنه‌گه‌یشتوه، لێدوانه‌كانی ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق و خراپه‌كاری به‌رامبه‌ر به دراوسێكانی له‌خۆده‌گرێت".
راشیگه‌یاندوه، "ده‌بێت ئه‌و راستیه رونه بزانێت، كۆی ئه‌و قسانه‌ی كردویه‌تی ناگونجێن له‌گه‌ڵ كاره نوێیه‌كه‌ی له به‌غدا، ئه‌ركه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی به رێككه‌وتن و په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رون دیاریكراوه، له‌كاتێكدا ئێمه چاوه‌ڕوانی كار و هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندیه باشه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات پته‌وبكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه به‌ره‌و په‌یوه‌ندییه دو قۆڵییه‌كان ده‌ڕۆین و پێویسته ئه‌و قوربانییه گه‌وره‌یه بپارێزێت كه له پێناو تێكشكاندنی تیرۆردا دراوه".
لای خۆیه‌وه كوتله‌ی سادقون كه نوێنه‌رایه‌تی گروپی "عه‌سائیب ئه‌هلی حه‌ق" ده‌كات، لێدوانه‌كانی كاندیدی پۆستی باڵیۆزی واشنتین له به‌غدا به "ئیستفزازی دژی عێراق" وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئه‌و لێدوانانه پێشێلكردنی ئاشكرای بنه‌مای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و نوێنه‌رایه‌تی بێڕێزیكردنه به ڕۆڵی ناوچه‌یی عێراق و توانای دیاریكردنی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕوایه به‌هێزتر ده‌كات كه ئه‌مریكا ئیداره و نوێنه‌رانی به‌رده‌وام ده‌بن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ عێراق وه‌ك وڵاتێكی داگیركراو و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیكردنیدا، كه ئێمه ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ین".
تریسی جاكۆبسۆن، كاندیدی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ پۆستی باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، له وتاری ده‌ستپێكی خۆیدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران جه‌ختی له گرنگی به‌هێزكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق كرده‌وه.
رایگه‌یاند، "داعش هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها سوپای ئه‌مریكا هێشتا پاڵپشتیی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات".
جه‌ختی له گرنگی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێكانی كرده‌وه، "هه‌روه‌ها بونی پێشكه‌وتنی ئابوری و حكومه‌تێك كه توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌بێت، سه‌رنجڕاكێشی تیرۆر كه‌مده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها باڵاده‌ستی میلیشیاكانی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ ئێران كه‌مده‌كاته‌وه، ده‌بێته هۆی ئا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ داهاتوی وڵات".