ڕۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی جه‌نگ ئاگاداركردوه‌ته‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی هه‌ردو بێنی گانتز و گادی ئایزنكۆت له‌و كابینه‌یه.
ڕۆژنامه‌ی "یسرائیل هیۆم" له راپۆرتێكدا بڵاویكردۆته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ئیتامار بن عه‌فیر وه‌زیری ئاسایشی نیشتمانی داوایا په‌یوه‌ندیكردن به ئه‌نجومه‌نی جه‌نگیان كرد، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ وه‌زیره‌كانی له‌وه ئاگاداركردوه‌ته‌وه و پێی ڕاگه‌یاندون، "ئه‌نجومه‌نی جه‌نگ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه".
كابینه‌ی سیاسی و ئه‌منی باسی له‌و هه‌نگاوانه كرد كه نیشته‌جێبون له كه‌ناری ڕۆژئاوا به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، له‌وانه وه‌ڵامدانه‌وه بۆ دانپێدانانی تاكلایه‌نه‌ی هه‌ندێك وڵات به ده‌وڵه‌تێكی فه‌ڵه‌ستین له دوای 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023، هه‌روه‌ها باسیان له زنجیره‌یه‌ك هه‌نگاوی كرد كه له دژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستین وه‌ك له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانی دژی ئیسرائیل له كۆڕبه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
وه‌زیری به‌رگری و ڕاوێژكاری یاسایی حكومه‌ت داوای سنورێكی دیكه‌ی كاتی‌یان كرد بۆئه‌وه‌ی سه‌رنج و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ندێك له هه‌نگاوه پێشنیار كراوه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ڕێنمایی كرد كه له دانیشتنی داهاتوی كابینه‌دا هه‌مو پێشنیاره‌كان بخرێنه ده‌نگدانه‌وه، له‌لای خۆشیه‌وه، كۆمپانیای په‌خشی ئیسرائیلی بڵاویكرده‌وه، ڕێوشوێنه‌كانی دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته دواخراوه بۆ كابینه‌ی داهاتو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زیری به‌رگری ویستویه‌تی له لقه ئه‌منییه‌كانی بڕیاره‌كانی دژی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین تێبگات و لێی بكۆڵێته‌وه، هه‌ربۆیه داوای ماوه‌ی زیاتری كردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته.
9ی ئه‌م مانگه هه‌ریه‌ك له بێنی گانتز و گادی ئیزنكۆت ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جه‌نگی ئیسرائیل ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان له حكومه‌تی فریاكه‌وتنی ئیسرائیل راگه‌یاند.