عەممار حەکیم: نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان رێگری لە پێشکەشکردنی کاندیدێکی گونجاو بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بکات
  2024-06-17       218       

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، ناکرێت ناکۆکییە سیاسییەکان لە عێراق ببنە هۆی ئەوەی نەتوانرێت کاندیدێکی گونجاو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرێت و داوایکرد بە زووترین کاتدا ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە.

لە وتاری جەژنی قورباندا عەممار حەکیم رایگەیاند، ناکرێت پۆستێک هۆکاری کێشە و ناکۆکی سیاسیی بێت لەنێوان یەک پێکهاتەدا، هێزمان لە یەکێتیدایە، ئەمەش بەبێ سازشکردن بەدی نایات.

ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی ئێستا هاوکاری و پاڵپشتی هەمووانی لە بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییە باڵاکان دەوێت، پێویستە بە زووترین کات و بێدواکەوتن پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییبکرێتەوە.

هاوکات هۆشداری لە کاریگەریی بەتاڵی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماوەی حەوت مانگ لەسەر پرۆسەی سیاسی و ئاسایش و دۆخی سیاسیی دا.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×