لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە
  2024-06-17       179       

بەهۆی ئەوەی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، رۆژی دووشەممەی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد، ئەمڕۆ رێورەسمی جەژنی قوربان لە بەشێک لە پارێزگا شیعە مەزهەبەکان بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ دووشەممە هەزاران کەس لە پارێزگای کەربەلا بەشدارییان لە رێورەسمی نوێژی جەژن کرد.

لە شەوی رابردووەوە پارێزگاکە قەرەباڵغییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییانیش لە دەرەوەی پارێزگاکە هاتبوون بۆ ئەوەی بەشداری لە رێورەسمی جەژندا بکەن.

جگە لە کەربەلا لە سەرجەم پارێزگا شیعە مەزهەبەکان رێورەسمەکانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان بەڕێوەچوو.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×