حزبی دەعوەی ئیسلامی لهساڵڕۆژی لهسێدارهدانی سهدام حسێندا -بەرۆژمێری کۆچی- ئاشكرای دهكات كه هەوڵ و پلانی زۆر دانراو نزیک بو لەوەی سەدام حسێن بەزیندوێتی بهێڵرێتەوەو ببرێتە دەرەوەی وڵات، بەڵام بەواژۆی سەرکردەیەکی حزبی دەعوە کۆتایی پێهات.
ئاوێنه: دوای ئەوەی ساڵی 2003 لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا دەستگیرکراو پاشان لەسەر کۆمەڵێک دۆسیە دادگایی کرا، سەدام حسێن لەڕۆژی 31ی 12ی 2006 لهیهكهم ڕۆژی جهژنی قورباندا كه ئەوکات نوری مالیکی سەرۆک وەزیران بو، لەسێدارەدرا.
حزبی دەعوەی ئیسلامی ڕاگهیهندراوێكی بڵاوكردهوهو لهبهشێكیدا هاتووه، لەرۆژی جەژنی قوربانی هەموو ساڵێک عێراقییەکان پێکەوە یادی کۆتاییهاتنی سەدام حسێن، سەری گەندەڵی لە زەوی و بکوژی عێراقییەکان دەکەنەوە کە تاوانەکانی هاوشێوەیان لە مێژووی ستەمکاران لە عێراق و جیهان نەبووە."
راشیگهیاندووه، "سەدام سەدان هەزار کەسی کوشت بەجیاوازیی مەزهەب و نەتەوەکانیانەوەو بەتاوانەکانی دژ بەزۆنگاوەکان و باشووری عێراق و گوڕەبەکۆمەڵەکان و بۆردومانکردنی مەزارە پیرۆزەکان و کوشتنی پیر و منداڵ و ئافرەتان و پەنابەرانەوە تاوەکو دەگاتە کوشتنی بەرهەڵستکاران و ئەفسەرانی پارێزگاکانی رۆژئاوا تا تاوانەکانی هەڵەبجە و ئەنفال و دەسترێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، عێراقییەکانی بە تووندترین شێوە ئەشکەنجەدا."
حیزبی دەعوە باس لەهەوڵی بردنەدەرەوەی سەدام و رێگریی لەسێدارەدانیشی دەکات و دەڵێت، "حیزبی دەعوەی ئیسلامی شانازییەکی گەورە دەکات بەوەی کۆتایی سەدام حسێن، دیکتاتۆری ستەمکار و بوو بە فیرعەون بە واژۆی یەکێک لە سەرکردە ئازاکانی (نووری مالیکی) بوو، لەو کاتەی کە پیلانگێڕی و پلانەکان بەردەوام بوون و زۆری نەمابوو سەرکەوتووبن لە هێشتنەوەی ستەمکار بە زیندوویێتی و بردنە دەرەوەی بە قاچاخ لە پێناو بەردەوامیی ستەمکاری جارێکی دیکە و بۆ وێرانکردنی ئەوەی ماوە لە عێراق و عێراقییەکان."