هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا به‌رزده‌بێته‌وه‌
  2024-06-16       153       


ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا به‌رزبوه‌ته‌وه‌ و گەیشتوەتە 102 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا.

ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا له‌ خشته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، “تێكڕای هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌ نۆ وڵاتی گه‌وره‌وه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ شه‌ش ملیۆن و 120 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا، كه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی ڕابردو 363 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا زیادیكردوه‌، له‌كاتێكدا هه‌فته‌ی پێشوتر رۆژانه‌ پێنج ملیۆن و 757 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی ئه‌مریكا كراوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌فته‌ی ڕابردو هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق بۆ ئه‌مریكا 228 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا بوه‌، كه‌ به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی پێشوتر 102 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا زیادیكردوه‌.

ئیداره‌ی وزه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "زۆرترین داهاتی نه‌وت بۆ ئه‌مریكا له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردودا له‌ كه‌نه‌داوه‌ بوه‌ به‌ تێكڕای 3.974 ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا، له‌ دوای ئه‌ویش مه‌كسیك دێت به‌ تێكڕای 987 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا، له‌ دوای ئه‌ویش سعودیه‌ دێت به‌ تێكڕای 278 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا، پاشانیش له‌ نه‌یجیریا به‌ تێكڕا 208 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا”.

به‌پێی خشته‌كه‌، “بڕی هاورده‌كردنی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا له‌ ئیكوادۆره‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی 149 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا بوه‌، له‌ بڕازیله‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی 134 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا، له‌ لیبیا به‌ ڕێژه‌ی 87 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا بوه‌ ، له‌ كۆڵۆمبیا به‌ ڕێژه‌ی 75 هه‌زار به‌رمیل بوه‌ له‌ ڕۆژێكدا".

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×