له‌هێرشێكدا 8 سه‌ربازی‌ سوپای ئیسرائیل کوژران
  2024-06-15       325       


بەهۆی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای ئیسرائیل، 8 سەربازی ئەو وڵاتە کوژراون، به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی‌ ئیسرائیل له‌ 8 مانگی‌ ڕابردودا 600 سه‌ربازی‌ تێپه‌ڕاند.

ئاوێنه‌: میدیاکان بڵاویانکردەوە، لەنزیکی کاتژمێر 5ی بەیانی بەکاتی غەززە، دژە مووشەکێک ئاڕاستەی زرێپۆشێکی سوپای ئیسرائیل کراوە کە هەشت سەرباز و ئەفسەری تێدابووە و دەستبەجێ مووشەکەکە تەقیوەتەوە و سەرجەم سەربازەکان گیانیانلەدەستداوە.

لای‌ خۆیه‌وه‌ كه‌تیبه‌كانی‌ قه‌سامی‌ باڵی‌ سه‌ربازی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ به‌رگری‌ ئیسلامی‌ فه‌ڵه‌ستین -حه‌ماس- ڕایگه‌یاند، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڕه‌كی‌ سعودیه‌ی‌ ناوچه‌ی‌ ره‌فه‌حی‌ كه‌رتی‌ غه‌ززه‌ زرێپۆشێكی سوپای ئیسرائیلیان به‌ئامانج گرتوه‌و سه‌رجه‌م سه‌ربازو ئه‌فسه‌كانی‌ ناوی‌ كوژراون.

به‌كوژرانی‌ ئه‌و 8 سه‌ربازه‌، ژماره‌ی‌ سه‌ربازه‌ كوژراوه‌كانی‌ ئیسرائیل له‌ڕۆژی‌ 7ی‌ ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی‌ ڕابردوه‌وه‌ 600 سەربازی‌ تێپەڕاند.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×