حزبوڵای لوبنان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی دەیان مووشەك و فرۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیان كردووەتە سەر نۆ بنکەى سەربازی و ناوچەی جیاوازی ئیسرائیل، دەشڵێن، ئەو هەنگاوەمان لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر وڵاتەكەمان.
حزبوڵای لوبنان لە بارەی هێرشێكی نوێیان بۆ سەر چەند بنکەیەکى سەربازی و ناوچەی جیاوازی ئیسرائیل ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ لە ڕێگەی دەیان مووشەك و فرۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشیان كردووەتە سەر نۆ بنکەى سەربازی و ناوچەی جیاوازی ئیسرائیل.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمە گەورەترین هێرشە، كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە بۆسەر ئیسرائیل ئەنجاممانداوە.
دەشڵێن، ئەو هەنگاوەمان لە وەڵامی هێرشەكانی ئیسرائیلە بۆ سەر وڵاتەكەمان.
جێگەی ئاماژەیە، لەدوای ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە و لە دوای دەستپێكردنی شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و حەماس، گرووپی حزبوڵای لوبنان پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپاتكردوەتەوە، ناو بەناو هێرش دەكەنە سەر بنكە و بارەگا و شوێنەگەشتیارییەكانی ئیسرائیل.