د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، کێشەی موچەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە چارەسەرکراوە و هەر ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکرێت.
د. بڕیار رەشید ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، کێشەی موچەی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە چارەسەرکراوە و هەر ئەمڕۆ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی موچەکانیان دەکرێت.
رۆژی رابردو بڕیاربو هێزەکانی 70ی پێشمەرگە موچەی مانگی (نیسان/4) وەربگرن، بەڵام بەهۆی کورتهێنانەوە تەواوی پێشمەرگەکانی ئەو هێزە نەیانتوانی موچەکانیان وەربگرن.