بزوتنەوەی حەماس وەڵامی ئەو پێشنیارەی دایەوە کە لەلایەن ئەمەریکاوە بە مەبەستی راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە پێشکەشکراوە.
وەزیرانی دەرەوەی میسر و قەتەڕ لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەکردووە:" بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس بەڵینیان داوە بە ئەرێنی وەڵامی ئەو پێشنیازە نوێیە بدەنەوە کە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست کراوە".
هاوکات بزوتنەوەی حەماس باسی لەوەکردووە:" لە وەڵامەکەی ئێمەدا بەرژەوەندی گەلەکەمان پێش هەمووشتێک دەخرێت و جەخت لەسەر پێویستیی راگرتنی تەواوەتی هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر غەززە دەکەینەوە".
لەلایەکی دیکەوە ماڵپەری BBC لە زاری بەرپرسێکی حەماسەوە بڵاویکردەوە:" پێشنیارەکە هێشتا پێویستی بە پابەندبوونی ئیسرائیلە بۆ راگەیاندنی ئاگربەست".
کۆشکی سپی وەڵامەکەی حەماسی بە نیشانەیەکی ئەرێنی زانی و جۆن کێربی وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی وتی:" ئەمەریکا بە هیواوە لە وەڵامەکەی حەماس دەڕوانێت".
رۆژی دووشەممە، پێشنیازەیاسای ئاگربەستی غەززە لەلایەن ئەنجەومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووکانەوە پەسەندکرا کە خۆی لە ئاگربەستێکی شەش هەفتەیی دەبینێتەوە و دواجاریش بەرەو هەمیشەیی درێژە دەکێشێت.