محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە فەرمانێكی دیوانیدا، كاردیناڵ لویس ساكۆ دەكاتەوە بە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان.
ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە فەرمانێكی دیوانیدا كە رۆژی 5ی ئەم مانگە ئیمزای لەسەر كردوە، كاردیناڵ لویس رافائیل ساكۆ بە پاتریارکی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەناسێنێت.
دوابەدوای ئەوە ئەمڕۆ سێشەممە، فەرمانگەی كاروباری مەسیحییەكان لە دیوانی وەقفی ئایینەكان نوسراوێكی ئاڕاستەی پاتریارکێتی كلدانی كردوەو وێنەیەكی لە فەرمانە دیوانییەكەی سەرۆك وەزیران ئاڕاستەكردون.