وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و ئاشكرایكرد، زیاتر لە سێ ترلیۆن دیناری بۆ موچە خۆرانی هەرێمی كوردستان ناردوە.
ئاوێنە: وەزارەتهكه، ئهمڕۆ سێشهممه، خشتەی خەرجی و داهاتەکانی لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵی بڵاوکردەوە، كە بەپێی خشتەكە كۆی داهات لەو ماوەیەدا زیاتر لە 42 تریلیۆن و 725 ملیار دینار بوە، خەرجییەکانیشی 37 تریلیۆن و 143 ملیار دینار بوە، بەو پێیەش حکومەت دوای خەرجییەکان پێنج تریلیۆن و 582 ملیار دیناری بۆ ماوەتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، لە كۆی خەرجییەكان بڕی 26 تریلیۆن دیناری بۆ موچە بوە، خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانیش لەو چوار مانگەدا زیاتر لە سێ تریلیۆن دینار بوە، کە 91٪ی بۆ موچە بوە.
وەك لە خشتەكەدا رونكراوەتەوە، لەو چوار مانگەدا بڕی سێ تریلیۆن و 225 ملیار و 620 ملیۆن دینار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان رەوانەكراوە.
بەپێی خشتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەو چوار مانگەدا خەرجییەکان بەمشێوەیە بون:
خەرجیی بەردەوام: 33 تریلیۆن و 718 ملیار دینار
خەرجیی وەبەرهێنان: سێ تریلیۆن و 424 ملیار دینار
خەرجییەکان بەپێی وەزارەت و دامەزراوەکان:
وەزارەتی دارایی: ههشت تریلیۆن و 553 ملیار دینار
ناوخۆ: چوار تریلیۆن و 342 ملیار دینار
پەروەردە: سێ تریلیۆن و 549 ملیار دینار
ئەنجومەنی وەزیران: سێ تریلیۆن و 186 ملیار دینار
کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: دو تریلیۆن و 146 ملیار دینار
تەندروستی: دو تریلیۆن و 50 ملیار دینار
بەرگری: دو تریلیۆن و 652 ملیار دینار
کارەبا: یهك تریلیۆن و 446 ملیار دینار