ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئێوارەی دوێنی بەهۆی ناڕەزایەتیان بەرامبەر سیاسەتی ئێستای حکومەتی وڵاتەکەیان سێ وەزیری ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل دەستیان لە کارکێشایەوە، دەشڵێن: پاساوی ئەو سێ وەزیرە بۆ کشانەوەیان لە حکومەت ئەوەیە کە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل شکستیخواردووە لە کۆتاییهێنان بە حەماس و پلانێکی ڕوونی نییە بۆ درێژەدان بە جەنگ.
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی سەبارەت بە دەست لە کار کێشانەوەی سێ وەزیری ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو.
ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە، ئێوارەی دوێنی بەهۆی ناڕەزایەتیان بەرامبەر سیاسەتی ئێستای حکومەتی وڵاتەکەیان سێ وەزیری ئەنجوومەنی جەنگی ئیسرائیل دەستیان لە کارکێشایەوە کە ئەوانیش بریتین لە بێنی گانتز، هێلی ترۆپەر، گادی ئیزینکۆت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاساوی ئەو سێ وەزیرە بۆ کشانەوەیان لە حکومەت ئەوەیە کە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل شکستیخواردووە لە کۆتاییهێنان بە حەماس و پلانێکی ڕوونی نیە بۆ درێژەدان بە جەنگ.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕەنگە دەست لەکارکێشانەوەی ئەم سێ وەزیرە کاریگەری بۆ سەر حکومەتی ئێستای ناتنیاهۆ نەبێت، چونکە تا ئا ئێستاش لە ناو پەرلەماندا لە کۆی ١٢٠ کورسی خاوەنی ٦٤ کورسییە، بەڵام سیاسەتی زۆرینەی ئیسرائیل پشتگیری “حزبی خۆڕاگری ئیسرائیلییە” کە گانتز سەرۆکایەتی دەکات و حزبێکی ڕاستڕەوی توندڕەون و پێدەچێت ئەم هەنگاوەی گانتز لە داهاتوویەکی نزیکدا کاریگەری بەسەر حکومەتی ئێستای ئیسرائیلەوە جێ بهێڵێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بە درێژایی شەوی ڕابردوو لە شاری تەل ئەبیبی ئیسرائیل خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەچوو و گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆری لێکەوتەوە.
جێگای ئاماژەیە، لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بێنی گانتز ڕایگەیاندبوو، گەر بێت و ناتنیاهۆ تاوەکو ٨ی حوزەیرانی ئەمساڵ پلانێکی روونمان نەخاتە بەردەست سەبارەت بەچۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی حەماس ئەوا دەست لەکاردەکێشمەوە.