وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ئاشكرایكرد، هێزە ئەمنییەکانیان زیاتر لە 300 هەزار کەسیان لەمەککە دورخستەوە کە ناویان تۆمارنەکرابوو بۆ چونە حەجو لهڕێگهى ڤیزاى گهشتیاریى یهك ساڵیهوه ڕویان لهو وڵاته كردوه.
ئاژانسی فەرمیی سعودیە (واس) زانیاریی گرنگى بڵاوكردوهتهوهو لهزارى وەزارەتی ناوخۆی وڵاتهكهیهوه دهڵێت:"لەنێو ئەوکەسانەی لەڕۆژانی کۆتاییدا لەمەککە گەڕێنراونەتەوە، 153 هەزارو 998 بیانی هەبون کە لەجیاتی ڤیزای حەج، بەڤیزای گەشتیاری هاتون.
لهو ههواڵهدا هاتوه، لەماوەی ڕابردودا، ئاسایشی گشتیی دەستبەسەر 140 هەڵمەتی ساختەی حەجیو 64 هەڵگرانی گرتوە کە سەرپێچی ڕێساو ڕێنماییەکانی حەجیان کردوە، هەروەها 97 هەزارو 664 ئۆتۆمبێلی سەرپێچیکار گەڕێنراونەتەوەو 171 هەزارو 587 کەسی غەیرە دانیشتوی شاری مەککە بون گەڕاوەتەوەو چوار هەزارو 32 سەرپێچیکردنی ڕێساو ڕێنماییەکانی حەج "حەج بەبێ مۆڵەت"و شەش هەزارو 105 سەرپێچیکارانی ڕێساکانی نیشتەجێبونو کارو ئاسایشی سنورەکان، هاوکات 153 هەزارو 998 هەڵگرانی ڤیزای سەردان بۆ هەر مەبەستێک، پێبوە.
بەگوێرهى ئامارە فەرمییەکان، لەوەرزی ساڵانەی حەجدا کە یەکێکە لەپێنج پایەکانی ئیسلامو لەساڵی ڕابردودا زیاتر لەملیۆنێکو 800 هەزار موسڵمان چونەتە حەج.
زۆرێک لەڕێگەی چەند نافەرمیەوە بەدوای حەجدا دەگەڕێن، چونکە وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمیو پاکێجی شوێنی نیشتەجێبونو خزمەتگوزارییەکان جۆرێکی دیکەیە، لەگەڵ کۆتاییەکی سنوردار بۆ حاجیانی هەر وڵاتێک تەرخاندەکرێت.
لەڕۆژی شەممەی ڕابردوەوە تائێستا زیاتر لەملیۆنێکو 300 هەزار کەسی تۆمارکراو گەیشتونەتە سعودیە بۆ ڕێوڕەسمی حەج.
وەزارەتی حەجو عومرە ئاماژەی بەدەستپێکردنی هەڵمەتێکی نێودەوڵەتی کرد، بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەمەترسی سەرپێچیکردنی ڕێساو ڕێنماییەکانی حەج، هەڵمەتی ساختەو پراکتیزەکردنی ساختەکاری ئەلیکترۆنی لەزیاتر لە 20 وڵاتی جیهان، جگە لەدەستپێکردنی هەڵمەتی نیشتمانی (هیچ حەجێک بەبێ مۆڵەت) بەسەرۆکایەتیی هاوبەشەکان لەوەزارەتی ناوخۆو شانشینی مەککە بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵکو دواتر جێبەجێکردنی ئەو ڕێساو ڕێنماییانەی حوکمڕانی حەج، کە وا دەکات هەموو کەسێک کە حەج بەڕێگەی ڕێکوپێک بکات.
ئهو وەزارەتە ئاماژهى بهوهشكردوه، دەستپێشخەریی “ڕێگەی مەککە” بۆ ساڵی شەشەم بەردەوامە، لەمساڵدا زیاتر لە 250 هەزار حاجی سودمەندن لێی، یەکێکە لەدەستپێشخەرییەکانی بەرنامەی خزمەتکردنی میوانانی ماڵی خواو لەژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی ناوخۆ لەحەوت وڵات، لەڕێگەی 11 فڕۆکەخانەوە.