عێراق ماڵئاوایی لە لیستی وڵاتانی "مەترسیدار بۆ دارایی" دەکات
  2024-06-09       242       

شیکەرەوەیەکی سیاسی رایگەیاند، بە چونەدەرەوەی عێراق لەو لیستە، وڵاتەکە دەبێتە سەرچاوەی گرنگی پێدان لەلایەن گەورە کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان، ئەمەش لە ئەنجامی کارەکانی بانکی ناوەندی نوسینگەی بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە

قاسم بەلشان شیکرەوەی سیاسی بە رۆژنامەی (صباح)ی عێراقی راگەیاند، چونە دەرەوەی عێراق لە ناوچەی چاودێریکراو و لیستی وڵاتانی مەترسیدار کە لەلایەن کۆمەڵەی کاری دارایی نێودەوڵەتی (FATF)ەوە راگەیەنراوەی هەنگاوێکی گرنگە، ئەو راگەیەنراوە نێودەوڵەتییەش لە ئەنجامی چاکسازییەکانی بانکی ناوەندی و رێکارە چاکسازییەکانی نوسینگەی سپیکردنەوەی پارە بڵاوکراوەتەوە.

قاسم بەلشان ئاماژەی بەوەشکرد، چونەدەرەوەی عێراق لەو لیستە لە ئەنجامی دەرکردنی یاسای سپیکردنەوەی پارەی ژمارە 39ی ساڵی 2015یە، هەروەها لە ئەنجامی پێکهێنانی ئەنجومەنی سپیکردنەوەی پارەیە.

ئەوەشی خستەڕو، بە گوێرەی راگەیەنراوی (FATF) عێراق چوەتە دەرەوەی پرۆسەی چاودێریکردن و وردبینی ئەمەش بە مانای ئەوە دێت بەغدا متمانەی خۆی لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوەتەوە، بەوەش عێراق رۆڵێکی گەورە لە ناوچەکە و جیهان وەردەگرێت، هەروەها بەغدا دەکاتە سەرچاوەی گرنگیپێدانی گەورە کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ گەشەپێدان و وەبەرهێنان.

کۆمەڵەی کاری دارایی نێودەوڵەتی بە فەرمی رایگەیاند، عێراق چوەتە دەرەوەی ناوچەی چاودێری کردن، لە ئەنجامی کارەکانی بانکی ناوەندی و نوسینگەی بەدواداچونی سپیکردنەوەی پارە. 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×