سیستانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
  2024-06-07       430       

نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی ١٧ی ئەم مانگە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان لە عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە یەکەم رۆژی مانگی زولحجەیە و رۆژی ١٧ی ئەم مانگەش یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە ٦-٦-٢٠٢٤، هەریەکە لە سعودیە و دیوانی وەقفی سوننی عێراقیش، رۆژی یەکشەممە ١٦ی حوزەیرانیان وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×