ئێران 7 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رەوانه‌ی باكوور كردووه‌
  2024-06-06       240       

بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی باڵاپۆش نین، ئێران 7 هه‌زار ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی رەوانه‌ی شاره‌ گه‌شتییارییه‌كانی باكوور كردووه‌.

به‌ گوێره‌ی میدیای ئێرانی جێگری فه‌رمانداری گشتی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران قاسم ره‌زایی رایگەیاندووە كە به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی باكوور و بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ باڵاپۆش نین، 7 هه‌زار كه‌سیان له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رەوانه‌ی شار و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌ باكوور و كەنارەكانی ده‌ریای خه‌زه‌ر كردووه‌.

قاسم ره‌زایی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما، گه‌شتیارێكی زۆر روو له‌ باكوور و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی ده‌كه‌ن بۆیه‌ ئێمه‌یش بڕیارمانداوه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و ئارامی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان و كەنارەكانی ده‌ریای خه‌زه‌ر و بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پابه‌ندی یاسای باڵاپۆش نین، 7 هه‌زار له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانمان له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی باكووری وڵات جێگیر بكه‌ین.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ فه‌رمانداری گشتی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای مازه‌نده‌ران له‌ باكووری ئێران حوسێن مه‌خفیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كان نابن، پڕۆژه‌ی نووریان ده‌ست پێكردووه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌دا هه‌ر كه‌سێك كه‌ پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كان نه‌بێت رووبه‌رووی سزا ده‌كرێته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×