فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی بەڕێکردنی حاجییانی عێراق بە رێگەی وشکانی کۆتاییهات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند، هێزەکانمان پڕۆسەی جێبەجێکردنی پلانی تایبەت بە بەڕێکردنی حاجییانی بۆ سعودیە کۆتاییپێهێنا، کە بە درێژاریی رێگەی وشکانی و لە ناوچە بیابانییەکان لە 18ی ئایارەوە بڵاوەیانپێکرابوو.
وتیشی، لە ماوەی 18ی ئایار بۆ 2ی حوزەیران، 20 هەزار و 855 حاجی بە رێگەی وشکانی بەڕێکراون، شەوی رابردوو 5ی حوزەیرانیش پڕۆسەی بەڕێکردنی حاجییان بە رێگەی ئاسمانی کۆتاییهات، کە ئەو کارەش لە بەهەماهەنگی بەردەوام لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەخانەکان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئەنجامدرا.
روونیشیکردنەوە، بە رێگەی ئاسمانی 18 هەزار و 736 حاجی بەڕێکراون، بەوەش کۆی گشتی حاجییانی عێراق گەیشتە 39 هەزار و 591 حاجی.