بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی هەواڵگری نیشتمانیی عێراق گەیشتە شاری هەولێر.
پێگەی سۆمەریە نیوز لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە:" قاسم ئەعرەجی سەرۆکی ئەنجومەنی هەواڵگری نیشتمانیی عێەاق، بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە شاری هەولێر".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو شاندەی یاوەری قاسم ئەعرەجی دەکەن بەرپرسانی سەرجەم دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەخۆ دەگرێت و بڕیارە لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم کۆببنەوە".
باسی لەوەشکرد:" هاوکات ئامانجی کۆبوونەوەکە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بوارەکانی ئەمنی و هەواڵگری".