گه‌رمایه‌كی تاقه‌ت پڕوكێن ڕوو له‌به‌شێكی عێراق ده‌كات‌و پله‌كانی گه‌رماش ده‌گاته 50 پله‌ی سیلیزی، شاره‌زایه‌كى كه‌شناسیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی گه‌رما ڕوو له‌عێراق ده‌كات".
واسق سه‌لامی شاره‌زای كه‌شوهه‌وای عێراقی ئاشكرایكردوه، هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی گه‌رما كه له‌ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ڕوو له‌عێراق ده‌كات، به‌هۆیه‌وه پله‌كانی گه‌رما له‌به‌شێك له‌ناوچه‌كانی باشور‌و ناوه‌ڕاستی فورات بۆ 50 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بێته‌وه".
وتیشى:"پێشبینییەکان بۆ شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌وه‌یه له‌پاڵ ئه‌و شه‌پۆله گه‌رمایه‌دا، ئەگەری دروستبونی باران‌و هەورەبروسکەو ڕه‌شه‌با لەباکوری وڵات‌و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتیش ده‌كرێت".
لەلەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی بەشی پێشبینی لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم، پلەکانی ئەمڕۆی گەرما لەپارێزگاکانی هەرێم لەنێوان 39 بۆ 43 پلەی سیلیزیدا دەبێت‌و کەشیش، "ئاسمان لەنێوان ساماڵ‌و پەڵە هەور دەبێت".