كەمێك لەمەوبەر پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی خۆیدا خشتەكانی بودجەی 2024ی پەسەندكرد.
ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنی خۆیدا خشتەكانی بودجەی 2024ی پەسەندكرد.
دانیشتنەكە بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەوەكالەت و بە ئامادەبونی 199 پەرلەمانتار بەڕێوەچو.
كاروان یاروەیس پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە دانیشتنەكەدا خشتەكانی بودجەی 2024 پەسەندكران.
لەدوای پەسەندكردنی خشتەكانی بودجە دانیشتنەكە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە بەوەكالەت هەڵگیرا.