ئەمڕۆ نێردەی نوێى تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، لە شوێنى جێنین پلاسخارت دەستبەکاربوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 3ـى حوزەیرانى 2024، بە فەرمى محەمەد بن عەوز، نێردەى هەمیشەیى سوڵتاننشینى عومان لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ درێژەدان بە ئەرکەکانى یۆنامى لە عێراق و پڕکردنەوەى پۆستەکەى جێنین پلاسخارت دەستبەکاربوو.
دواى پێنچ ساڵ جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ عێراق نامەی ماڵئاوایى پێشکەشکرد و لە دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی پەیامێکی بڵاوکردەوە و گوتی، نەتەوەیەکگرتووەکان عەسای سیحراوی لا نییە، هاوسەنگی نێوان ململانێ و ئاشتی یاخود هەژاری و خۆشگوزەرانی، بەندە بە ئیرادەی سیاسیی وڵاتەکان.
رۆژی هەینی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە کۆی دەنگ لەسەر داوای بەغداد بڕیاریدا لە کۆتایی ساڵی 2025 یۆنامی لە عێراق بکشێتەوە کە زیاتر لە 20 ساڵە لەو وڵاتەدایە.