سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، جیددین بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترینكات ڕاپۆرتی كۆتایی په‌یوه‌ست به‌خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 ته‌واو بكه‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی كۆتایی په‌یوه‌ست به خشته‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 كۆبوه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی لیژنه‌كه، عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، جیددین بۆ ئه‌وه‌ی به زوترینكات ڕاپۆرته‌كه ته‌واو بكه‌ن و بیخه‌نه به‌رده‌م په‌رله‌مان.
به‌پێی ئه‌و واده‌یه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق دیاریكردووه، بڕیاره ڕۆژ دوشه‌ممه (3ی حوزه‌یرانی 2024) په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر خشته‌ی یاسای بودجه‌ی گشتیی فیدڕاڵی ژماره (13)ـی ساڵی 2024 بدات.
لای خۆیه‌وه ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، دوای گەیشتنی خشتەکانی بودجە لەئەنجومەنی وەزیران بۆ پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی گفتووگۆی لەسەر دەکرێت بۆ ئەوەی ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ئامادە بکەن و دواتر بێتە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت و پەسەند بکرێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لەم ڕۆژانە ئامادەبێت بۆ دەنگدان.