ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا بۆ ماوەی 19 مانگی دیکە ئەرکی یۆنامی لە عێراق درێژکردەوە، لە کۆتایی ساڵی 2025 نەتەوەیەکگرتوەکان بە تەواوتی کۆتایی بە ئەرکەکانی دەهێنێت لە عێراق.
لە دەقی بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش هاتوە، ئەرکی یۆنامی لە عێراق کە لە ساڵی 2003ەوە لە کارەکانی بەردەوامە بۆ کۆتا جار تاوەکو 19 مانگی دیکە، واتە تاوەکو 31 مانگی (کانونی یەکەم/12)ی ساڵی 2025 درێژدەکرێتەوە.
پێشتر عێراق داوای لە نەتەوەیەیەکگرتوەکان کردبو لەگەڵ هاتنی ساڵی 2025 کۆتایی بە ئەرکەکانی بهێنێت، چونکە چی دیکە پێویستی بەو رێکخراوە نەماوە بەو پێیەی عێراق لەروی سەقامگیرییەوە بەرەوپێشچوە.
ئەو داواکارییەش لە نامەیەکی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتبو کە ئاڕاستەی ئەنتۆنیۆ گۆتەرێز ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کرابو.