بانکی ناوەندی سێ ترلیۆن دینار بۆ قەرزی خانوبەرە تەرخان دەکات
  2024-05-31       190       

بانکی ناوەندی رایگەیاند، بڕی سێ ترلیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ قەرزی نیشتەجێکردن و پێشکەش دەکرێت بە هاوڵاتیان، هەریەکە لە بانکی خانوبەرە و سندوقی نیشتەجێکردنی عێراقیش ئاگادارکراونەتەوە پلانێک بۆ ئەو پڕۆسەیە دابنێن.

بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی کارگێری بانکی ناوەندی ژمارەیەک بڕیاریان داوە بۆ تەرخانکردنی بڕی سێ ترلیۆن دینار بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی قەرزی نیشتەجێبون لەلایەن هاوڵاتیانەوە لە رێگەی بانکەکانی خانوبەرە و سندوقی نیشتەجێجکردنی عێراق.

لە راگەیەنراوی بانکی ناوەندی ئاماژە بەوەشکراوە، ئیدەرەی هەریەکە لە بانکی خانوبەرە و سندوقی نیشتەجێکردن ئاگادار کراونەتەوە بۆ دانان پلانێکی بۆ دابینکردنی قەرزەکانی نیشتەجێکردن.

ئەوەشخراوەتەڕو، ئەنجومەنی کارگێری بانکی ناوەندی داوا لە حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەران دەکات پستیوانی لە بانکی خانوبەرە و سندوقی نیشتەجێکردن بکەن لە رێگەی تەرخانکردنی ساڵانە لە یاسای بودجە بۆ مەبەستی قەرزی نیشتەجێکردن و پێشکەش کردنی بەو هاوڵاتیانەی داوای دەکەن.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×