بڕیارە رۆژی دوشەممە 3ی حوزەیران پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر خشتەكانی بودجەی 2024 كۆببێتەوە.
ئاوێنە: سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، بەرنامەی كاری دانیشتنی رۆژی دوشەممەی 3ی حوزەیرانی 2024ی بڵاوكردەوە.
بەرنامەی كاری دانیشتنەكە لە یەك بڕگە پێكدێت كە ئەویش دەنگدانە لەسەر خشتەكانی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024.
دانیشتنەكە سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی دوشەممە دەستپێدەكات.