وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو و داهاتەكەی بۆ مانگی نیسانی ئەمساڵ بڵاوكردەوە، كۆی گشتیی هەناردەی مانگی ڕابردووی بڵاو كردەوە، كە لەو مانگەدا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، لە مانگی نیسانی ئەمساڵ وەزارەتەكەیان ١٠٢ ملیۆن و ٣٨٦ هەزار و ٨١٨ بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە كردوە.
ئاماژە بەوە كراوە، كە كۆی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو بۆ مانگی نیسان لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ١٠٠ ملیۆن و ٩٢١ هەزار و ٢٥٩ بەرمیل بووە، هاوكات هەناردەی لە كێڵگە گەیارە یەك ملیۆن و ٢٥٠ هەزار وز ١٦ بەرمیل بووە.
وەزارەتى نەوت ی عێراق ئاشكراشی كردووە، نرخی بەرمیلێك نەوت لەمانگی ڕابردوودا لەنێوان ٧٧-٨٣ دۆلار بووە.