سوپای ئیسرائیل دەستى بەسەر تەواوی سنووری نێوان میسر و ڕەفحدا گرت
  2024-05-30       354       

 

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئیسرائیل بە درێژایی ١٤ کیلۆمەتر دەستی بەسەر ناوچەی سنووری “فلادلفیا”یان گرتووە کە دەکەوێتە نێوان وڵاتی میسر و شاری ڕەفحەوە.

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل سەبارەت بە ئاڵۆزییەوکانى سنووری نێوان وڵاتی میسر و شاری رەفەح ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

دانیال هاگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندوە، ئیسرائیل کۆنتڕۆڵی تەواوی ناوچەی سنووری “فلادلفیا”یان کردووە کە دەکەوێتە نێوان وڵاتی میسر و شاری ڕەفحەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل بە درێژایی ١٤ کیلۆمەتر “کۆنتڕۆڵی” ناوچەکەی کردووە و بە تەواوی پەیوەندییەکانی لە نێوان میسر و ڕەفەحدا بڕیوە.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر ناوچەی ڕەفەح کە دەکەوێتە سەر سنووری نێوان ئیسرائیل و فەلەستین کە نزیکەى دوو ملیۆن ئاوارەى غەزەی تێدایە و ئامانجی ئیسرائیل ئەوەیە ئەو ئاوارانە لەو ناوچەیەش نەمێنێت، ئەم هێرشانەى زۆرینەى وڵاتانى نیگەران کردوە و داوا لە تەلئەبیب دەکەن هێرشەکانى بۆسەر ڕەفەح ڕابگرێت، بەڵام ئیسرائیل وەڵامی داواکاریی و ناڕەزایەتییەکانى نەدایەوە.

لە ٢٢ـی ئەم مانگە دادگای تاوانی نێودەوڵەتییەکان بڕیاریدا بە ڕاگرتنى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح، بەڵام ئیسرائیل گوێی بە بڕیارەکە نەداو  تا ئێستا بەردەوامە لەسەر هێرشەکانى خۆی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×