کەمال کڵیچدارئۆغلو: ئەگەر دەمیرتاش لە زیندان نەبوایە کۆتایی بە تیرۆر دەهێنا
  2024-05-29       350       

سەرۆکی پێشوی جەهەپە رایگەیاند، هەرگیز زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە کارێکی باش نازانێت و ئەگەر ئەو لە دەرەوەی زیندان بوایە ئەوا سیاسەتی مەدەنی تورکیا باشتر دەبو و کۆتایی بە روداوەکانی تیرۆر دەهێنا.

کەمال کڵێچدارئۆغلو سەرۆکی پێشوی پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە) لە دوای سەردانکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان بە میدیاکانی راگەیاند، سەردانکردنی ئەو کەسایەتییانە و بینینیان بە تەندروستی هەستێکی دڵخۆشکەربو، ئەگەر ئەو لە دەرەوەی زیندان بوایە ئەوا سیاسەتی مەدەنی تورکیا باشتر دەبو و کۆتایی بە روداوەکانی تیرۆر دەهێنا.

کەمال کڵێچدارئۆغلو ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرگیز زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بە کارێکی باش نازانێت، نابێت هیچ کەسێک لەبەر بیروبۆچونی تایبەتی بخرێتە زیدانەوە.

پێشتریش وتبوی، مانەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندان کارەساتێکی یاساییە و ئەردۆگان ئەو کەسایەتییەکەی خستوەتە زیندان، تەنها لەبەر ئەوەی وتویەتی، "ناتکەین بە سەرۆک".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×