ژنە پەنابەرێکی کورد لە گرتوخانەیەکی ئیتالیا مانی لە خواردن گرت
  2024-05-29       499       

ژنە چالاکوانێکی کورد لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەورووپا لە سنووری ئیتاڵیا نزیکەی پێنج مانگە لە گرتووخانەیەکی ئەو وڵاتەدا ڕاگیراوە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دوێنێوە مانی لە خواردن گرتووە.

میدیاکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بڵاویان کردەوە، مەیسوون مەجیدی، کە چالاکوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە ڕێگەی گەیشتنی بە ئەورووپا، لە سنووری ئیتالیا دەستگیر دەکرێت و نزیکەی پێنج مانگە لە گرتووخانەیەکی ئەو وڵاتە ڕاگیراوە، لە دوێنێوە بە مەبەستی نیشاندانی ناڕەزایەتی مانی لە خواردن گرتووە.

ئاماژە بەوەکراوە، مەیسوون بەهۆی فشارەکانی ڕژێمی ئێرانەوە ڕێگەی ئەورووپای گرتووەتەبەر، بەڵام ماوەی چوار مانگ و ٢٧ ڕۆژە ڕاگیراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×