ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ماوه‌ی 233 ڕۆژه به‌رده‌وامه، له‌و ماوه‌به‌داو تائێستا زیاتر له 35 هه‌زار كه‌س كوژراون‌و نزیكه‌ی 81 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون. کەتیبەکانی عیزەدین قەسام-یش بڵاویکردەوە، شاری تەلئەبیبان "بەژمارەیەک موشەک" کردووەتە ئامانج.
ئاوێنه: وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لەکەرتی غەززە لەڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل لەکەرتی غەززە خستەڕو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە 24 کاتژمێری ڕابردودا، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکە دژبە فەڵەستینییەکان لەکەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون‌و لەئاکامدا، 81 کەس کوژراون‌و زیاتر له 200ی دیکەش برینداربون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لەئاکامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا لەغەززە کوژراون، بەرزبۆتەوە بۆ 35 ھەزارو 984 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتۆتە 80 ھەزارو 643 کەس.
رۆژی 7ی 10ی 2023، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێرشێكی له‌ناكاوی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و ده‌یان سه‌ربازو هاوڵاتی ئیسرائیلی كوشت‌و برینداركرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه به‌دیل گرت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل جه‌نگێكی كراوه‌ی درێژمه‌ودای دژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردو زیاتر له‌حه‌وت مانگه له‌ئاسمان‌و زه‌مین‌و ده‌ریاوه هێرشده‌كاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
لە 24ی 11ی 2023 بەنێوەندگیری قەتەر، ئاگربەستێكی حه‌وت ڕۆژی لەنێوان ئیسرائیل‌و حەماس راگەیەندراو زیاتر لە 400 بارمتەی ئیسرائیلی‌و زیندانی فەڵەستینی ئازادكران‌و ئاڵوگۆڕیانپێكرا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ یەکشەممە کەتیبەکانی عیزەدین قەسام، باڵی سەربازی حەماس، لەتێلیگرام بڵاویکردەوە، شاری تەلئەبیبان "بەژمارەیەک موشەک" کردووەتە ئامانج، ئەوەش "لەوەڵامی کۆمەڵکوژی رژێمی زایۆنی (ئیسرائیل) دژی کەسانی سڤیل." ئەم هێرشە بەیەکەم هێرشی گروپەکە دادەنرێت بۆ سەر ئیسرائیل لەماوەی چوار مانگی رابردودا.
لەبارەی موشەکەکانی حەماسەوە، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لەشاری رەفەحەوە هەشت موشەک ئاڕاستەی ناوەڕاستی ئیسرائیل کراون. دەشڵێت، سیستمی بەرگریی ئاسمانی ژمارەیەک موشەکیانی خستوونەتە خوارەوە.
ئاژانسی خزمەتگوزاریی پزیشکیی لەناکاوی ئیسرائیل لەبارەی موشەکەکانەوە بڵاویکردەوە، تاوەکو ئێستا هیچ راپۆرتێکیان لەبارەی زیانی گیانیی موشەکەکانەوە بەدەستنەگەیشتووە.
شاری رەفەح کەوتووەتە باشوری کەرتی غەززە. مانگی رابردو، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری ئۆپەراسیۆنی زەوینی بۆ سەر شارەکەدا.