ئامارە فەرمییەکانی تورکیا دەریدەخەن کە ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانەی تورکیا لە سهرهتای ئهمساڵهوه بۆ 67.07% بەرزبوەتەوە، ئەوەش لە پێشبینییەکانی تێپەڕاندوە و فشارەکانی بۆ سیاسەتی دراوی توندی هێشتوهتەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سهرۆك كۆماری توركیاش ڕایگەیاند، هەوڵەکان بۆ دابەزاندنی ئاستی هەڵئاوسانه و نەک بەشێوەی کاتی، بەڵکو بۆ هەمیشەیی.
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لهمیانی بەشداریكردنی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە خەڵاتەکانی دامەزراوەی پەیوەندییە ئابورییەکانی دەرەوەی تورکیا (DEİK)، لهبارهی كورتهێنان له وڵاتهكهیدا رایگهیاند، "کورتهێنانی ساڵانە کە لە ئایاری ساڵی ڕابردو گەیشتبو 57 ملیار دۆلار، لە ئازاری ئەمساڵ بۆ 31.2 ملیار دۆلار دابەزی" و جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوام دەبن لە سەر دابەزاندنی زیاتر.
ئاماژهی بهوهشكرد، لە پاڵ هەمو ئەوانەدا دەبن کە لە تورکیا كار دەکەن، هەناردە دەکەن، یارمەتیدەری ئاسایش و سەقامگیری ئابوری دەبن و بەشداردەبن لە دروستکردنی سەدەی نوێی تورکیا.
پهیوهست به ههڵئاوسان، ئهردۆگان وتی، "لەسەر ئاستی ساڵ، چاوەڕوانی ئەوەین ههڵئاوسان کە لە مانگی ئایاردا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی، بە خێرایەکی زۆر دابەزێت، لە نیوەی دوهەمی ساڵ بەرەڕوی دابەزینێکی زۆر زیاتری هەڵاوەسان دەبینەوە، لەسەر بنەمای سیاسەتی داراییمان، ڕێگە نادەین بە ههڵئاوسان".
پێشتر ئاژانسی رۆیتهرز له راپۆرتێكدا باسی لهوهكردبو، ئامارە فەرمییەکانی تورکیا دەریدەخەن کە ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانەی تورکیا لە سهرهتای مانگهكانی ئهمساڵدا بۆ 67.07% بەرزبوەتەوە، ئەوەش پێشبینییەکانی تێپەڕاندوە و فشارەکانی بۆ سیاسەتی دراوی توندی هێشتوهتەوە.
مێهمەت شیمشەک، وەزیری گەنجینە و دارایی تورکیا پێشتر له مانگی (ئازار/3)دا رایگهیاندبو، هەڵئاوسان لە چەند مانگی داهاتودا بە بەرزی دەمێنێتەوە بەڵام لە 12 مانگی داهاتودا دادەبەزێت.