وتەبێژی سەربازیی لیواکانی قەسام ڕایگەیاند، چەکدارانی گروپهكه ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزیان لە باکوری کەرتی غەززە ئەنجامداوە و توانیویانە لەگەڵ ئەندامانی هێزێکی ئیسرائیلی ڕوبەڕو ببنەوە و سەرجەم ئەندامەکانی ئهو هێزهی ئیسرائیل کوژراون یان برینداربون و دیل بەجێبهێڵن.
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی سەربازیی لیواکانی قەسام له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، "حکومەتی دوژمن بەردەوامە لە سیاسەتی کوێرانە و تۆڵەسەندنەوە و لەناوبردن، حکومەتی دوژمن لە شکستەوە بەرەو شکست دەڕوات، موجاهیدەکانی ئێمەش بەردەوامن لە فێرکردنی وانە به داگیرکار لە بەرەکانی شەڕدا، دوا بابەتی شکستیش هێزەکانی دوژمن لە جەبالیا و ڕەفح روبهڕوی بونهوه".
ئاماژهی بهوهشكرد، "موجاهیدەکانمان لە ماوەی زیاتر لە دو هەفتەدا دەیان ئۆپەراسیۆنیان لە دژی هێزەکانی ئیسرائیل لە ڕەفح و بەیت حەنون ئەنجامداوه".
وتەبێژی سەربازیی لیواکانی قەسام دهڵێت، "دوا ئۆپراسیۆنی هێزهكانمان ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆز بو کە پاشنیوەڕۆی دوێنێ شەممە لە باکوری کەرتی غەززە ئەنجامدرا، کە هێزێکی زایۆنیستیان ڕاکێشا بۆ ناو یەکێک لە تونێلەکانی ئۆردوگای پەنابەرانی جەبالیا و لەناو ئەو ئۆپەراسیۆنەدا دوژمن كوژراو و بریندار و دیلی ههبو".