رهجهب تهیب ئهردۆغان رایگهیاند، پێویستە سیستمی جیهانیی بە هەموو توخمەکانیەوە بەپێی ڕاستییەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان سەرلەنوێ دیزاین بکرێتەوە
ئهمڕۆ ههینی 24ی ئایاری 2024 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سهرۆك كۆماری توركیا ڕایگەیاند: "تورکیا کە بەدرێژایی مێژوو ئەرکی پردی بازرگانیی و مرۆیی بیونیوە لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوادا، دەستی کردووە بە بینینی هەمان دەور لە نێوان بازاڕە داراییەکانیشدا".
ئاماژهی بهوهشكرد "ڕایدەگەیەنین کە پێویستە سیستمی جیهانیی بە هەموو توخمەکانیەوە بەپێی ڕاستییەکانی ڕۆژگاری ئەمڕۆمان سەرلەنوێ دیزاین بکرێتەوە. پێویستە هەموو بەیەکەوە دەست لە ناو دەست سیستمێکی هاوسەنگتر، دادپەروەرانەتر و گشتگیرتر بنیات بنێین".
ئهوهشی خستهڕوو، کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا نایەکسانی سەروەت گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە جیهاندا و، بەشی سەدا یەکی دەوڵەمەندترینی جیهان خاوەنی نزیکەی نیوەی تێکڕای سەروەتی جیهانە و، ڕایگەیاند: "پێویستە دان بەوەدا بنێین ئەم سیستمی سهرمایهدارییه لاواز لاوازتر و هەژار هەژارتر و ستەمکار بەهێزتر دەکات و نابێتە چارەسەر بۆ کێشەکانمان".