جارێكی دی فرانك هۆگربێتس زانا هۆڵندییه مشتوڕئامێزه‌كه ده‌ركه‌وته‌وه و هۆشداری ده‌دات به‌م نزیكانه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك رووده‌دات، به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی روودانی بومه‌له‌رزه‌كه ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی داهاتوو.
له ئه‌كاونتی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" فرانك هۆگربێتس گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه له ده‌سته‌ی گه‌ردوونی SSGEOS وه‌رگیراوه و خۆی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌كات، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ڵێت له دوو سێ رۆژی داهاتوو، ئه‌گه‌ری روودانی بومه‌له‌زره هه‌یه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه له نێوان 7 بۆ 8 پله دایه.
ئه‌و له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌یی نێوان هه‌ساره‌كان و هه‌یڤ له‌یه‌كتری، له ماوه‌ی نێوان 17 بۆ 18 ئه‌م مانگه و تا 22 بۆ 23 ئایار، بومه‌له‌رزه‌ی به‌هێز رووبدات. ئه‌گه‌ری هه‌یه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه بگاته 7 بۆ 8 پله له‌سه‌ر پێوه‌ری رێخته‌ر. ئاشكرایه ئه‌و بومه‌له‌رزانه‌ی گوڕه‌كه‌ی له 7 پله زیاتره، زۆرجار بومه‌له‌رزه‌ی وێرانكه‌ر بووه. هه‌روه‌ها پێشبینی ئه‌وه ده‌كات له كۆتا هه‌فته‌ی مانگی ئایار، چالاكی بومه‌له‌رزه زیاتربێت. به‌ڵام تا ئێستا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه نه‌كردوه ئه‌و بومه‌له‌رزانه، له چ شوێنێك رووده‌ده‌ن.
فرانك هۆگربێتس سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئه‌ندازه‌یی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره (SSGEOS)كه دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ییه و گرنگی به چاودێریكردنی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌ندازه‌یی ته‌نه ئاسمانییه‌كان و په‌یوه‌ندییان به چالاكییه‌كانی بومه‌له‌رزه له‌سه‌ر زه‌وی، ده‌دات.
پێشبینی و هۆشدارییه‌كانی ئه‌م زانا هۆڵه‌ندییه مشتومڕئامێزه، ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا دروستكردووه. ئه‌و پێشبینییه‌كانی به‌ستووه‌ته‌وه به نزكیبوونه‌وه‌ی هه‌ساره‌كانی بۆشایی ئاسمان له‌یه‌كتر و ریزبوونیان له‌گه‌ڵ یه‌ك و دروستكردنی "ئه‌ندازه‌یه‌كی ناجێگیر" كه به گوێره‌ی تیۆره‌كه‌ی هۆگربێتس كاریگه‌ری له‌سه‌ر زه‌وی هه‌یه و ده‌بێته هۆی روودانی بومه‌له‌رزه، ئه‌و به هه‌مو هێز و توانای خۆیه‌وه، به‌رگری له‌و تیۆره‌یه‌ی ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رجه‌م زاناكان، تیۆره‌كانی ئه‌م زانا هۆڵه‌ندییه ره‌تده‌كه‌نه‌وه و به نازانستی داده‌نێن و پێداگریی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له نێوان جوڵه‌ی هه‌ساره‌كان و چالاكی بوومه‌له‌رزه له‌سه‌ر زه‌وی نییه و ئه‌م بابه‌ته به شتێكی زۆر مه‌حاڵ داده‌نێن.
زانستی تازه له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه كه زۆر به وردی پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ها له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه به دروستی پێشبینی دیارده‌كانی وه‌ك خۆرگیران و مانگ گیران ده‌كات.
به‌ڵام به گوێره‌ی وته‌ی زاناكان و پسپۆڕان، تا حاڵی حازر هیچ رێگایه‌ك نییه بۆ پێشبینیكردنی روودانی بوومه‌له‌رزه، نه له میانه‌ی جووڵه‌ی هه‌ساره‌كانه‌وه و نه له میانه‌ی هیچ شتێكی دیكه‌وه.
ئه‌وان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه‌سانێك خۆیان وه‌ك شاره‌زا نیشانده‌ده‌ن كه ترس و دڵه‌ڕاوكێ له نێو خه‌ڵكدا بڵاوده‌كه‌نه‌وه، ئامانجیان له‌وه په‌یداكردنی ناوبانگه یان كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین لایك و ده‌ستخۆشییه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.