وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری بەرگری وڵاتهكه جارێكی دیكه ڕەتکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی گەورەی لە ڕەفح لە باشوری کەرتی غەززە بۆ بهرپرسانی باڵای ئیسرائیل دوپاتکردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دوشەممە له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، ئەنتۆنی بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە وەزیری بەرگری ئیسرائیل کردوە کە مەودای خاڵەکانی چونە ژورەوە بۆ یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غەززە فراوانتر بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، بلینکن تیشکی خستوهتە سەر پێویستی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و کارمەندانی فریاگوزاری، داوای لە گالانت کرد کە ئەگەری چونە ژورەوەی یارمەتییەکان مسۆگەر بکات و بەشداری بکات لە چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی دابەشکردنی لەناو کەرتی ناوچەکەدا لەکاتێکدا ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی حەماس.
وهزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها لەگەڵ وەزیری بەرگری ئیسرائیل گفتوگۆی کردوە و باسیان له هەوڵەکانی ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان لە غەززە كردوه.