وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند، 11 سه‌ربازی سوپای وڵاته‌كه‌یان له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی "چاوه‌ڕواننه‌كراو"دا، توشی پێوه‌دان بون و برینداربون.
له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی سوپای ئیسرائیل له باشوری كه‌رتی غه‌ززه، هێزێكی سوپای ئیسرائیل توشی "هێلانه‌یه‌كی زه‌رده‌واڵه" بو.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندوه، له ئه‌نجامی هێرش و پێوه‌دانی زه‌رده‌واڵه، 11 سه‌رباز برینداربون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، باری ته‌ندروستییان له‌ئێستادا ناجێگیره، هاوكات چه‌كدارێكی دیكه‌ی سوپا گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه و باری ته‌ندروستی جێگیره.
به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل، تانكێك به‌سه‌ر هێلانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زه‌رده‌واڵه‌دا تێپه‌ڕیوه، ئه‌مه‌ش وایكردوه زه‌رده‌واڵه‌كان هێرش بكه‌نه‌سه‌ر سه‌ربازانی سوپا و زیانی زۆریان پێبگه‌یه‌نن.