بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە غەززە، ژمارەی قوربانییانی جەنگ 28 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاند:" ئەمڕۆ لە رۆژی 131هەمی جەنگدا، هێرشەکان بەردەوامن و ژمارەی کوژراوەکان بۆ 28 هەزار و 576 کەس بەرزبووەتەوە".
باسی لەوەش کردووە:" هەروەها لە 7ی تشرینی یەکەمەەوە 68 هەزار و 291 کەس لە ئەنجامی هێرشەکان برینداربوون".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تەنها لە 24 کاتژمێری رابردوودا 11 بۆردومانی کەرتی غەززە ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە 103 کەس کوژراون و 145 کەسیش برینداربوون.