وەزارەتی تەندروستی لەغەززە ڕایگەیاند، لەماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردودا 117 کەس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بونەته قوربانی‌و ژمارەی کوژراوانیش لەدەسپێکی شەڕی ئیسرائیل‌و حەماس 28 هەزار کەسی تێپەڕاند. به‌هۆی بۆردومانه‌كانیشه‌وه کوڕێکی ئیسماعیل ھەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس کوژرا.
ئاوێنه: بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی لەغەززە، لەئەنجامی بۆردومان‌و هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل لەغەززە تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردو 117 کەس کوژراون‌و ژماره‌یه‌كی زیاتریش برینداربون.
لەڕاگەیەندراوەکەدا جەختیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بەشێکی زۆریش لەقوربانیان تا ئێستاش لەژێر داروپەردوی ڕوخاوی بیناکاندا ماونەتەوەو تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتنیش بۆیان ئەستەمە بتوانن ڕزگاریان بکەن.
وەزارەتی تەندروستی له‌غەززە ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ژمارەی کوژراوان لەسەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیله‌وه بۆ سەر کەرتی غەززە لە 7ی تشرینی یەکەمەوە، گەیشتۆتە 28 هەزارو 64 کەس. هه‌روه‌ها 67 هەزارو 611 کەسی دیكه‌ش برینداربون.
هاوكات کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە، لەبۆردومانێکی ئیسرائیل‌دا لەباشوری غەززە، حازم ھەنیە، کوڕی ئیسماعیل ھەنییە، سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حەماسی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی کوژراوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، سوپا لەپلانیدایە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەرەفەح ئەنجامبدات، لەکاتێکدا رەفەح کۆتا سنوری باشوری غەززەیەو هیچ شوێنێکی دیکە نییە خەڵکی غەززە ڕوی تێبکەن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه زیاتر له‌نیوه‌ی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه كه نزیكه‌ی دو ملیۆنه، ئاواره بون‌و هه‌زاره‌ها باڵه‌خانه‌و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون‌و نه‌خۆشخانه‌و خوێندنگاش به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه خاپور بون.
رۆژی 7ی 10ی 2023، بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی هێرشێكی له‌ناكاوی كرده سه‌ر ئیسرائیل‌و ده‌یان سه‌ربازو هاوڵاتی ئیسرائیلی كوشت‌و برینداركرد، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه به‌دیل گرت.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی ئیسرائیل جه‌نگێكی كراوه‌ی درێژمه‌ودای دژی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ده‌ستپێكردو زیاتر له‌سێ مانگه له‌ئاسمان‌و زه‌مین‌و ده‌ریاوه هێرشده‌كاته سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
لە 24ی 11ی 2023 بەنێوەندگیری قەتەر، ئاگربەستێكی حه‌وت ڕۆژی لەنێوان ئیسرائیل‌و حەماس راگەیەندراو زیاتر لە 400 بارمتەی ئیسرائیلی‌و زیندانی فەڵەستینی ئازادكران‌و ئاڵوگۆڕیانپێكرا.