وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ئاشكرایكرد، هەینی داهاتوو ته‌رمى سەربازە ئەمریکییەکان دەگەڕێندرێتەوەو جۆ بایدن-یش لەڕێوڕەسمی پێشوازیان ئامادە دەبێت، ده‌شڵێت: "به‌شێوازێكی گونجاو وه‌ڵامی هێرشی سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانمان له‌ئوردن ده‌ده‌ینه‌وه، بەڵام هه‌وڵناده‌ین جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبگیرسێنن".
به‌وته‌ى جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەر لەگەڕانەوەی لەگەشتەکەی فلۆریدا، کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن چوو بوو، خانەوادەی سێ سەربازە ئەمریکییەکەی بەسەرکردۆته‌وه، سه‌ربارى دڵنیایی، پەیامی تۆڵە سەندنەوەی خوێنی ڕۆڵه‌كانیشى پێگه‌یاندون.
له‌وباره‌یه‌وه کێربی ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، "ڕۆژی هەینی جۆ بایدن لەبنکەی ئاسمانی دۆڤەر ئامادەی ڕێوڕەسمی پێشوازیی گەڕاندنەوەی ته‌رمى سێ سەربازەكه ده‌بێت".
یه‌كشه‌ممه‌ى ڕابردوو، لە هێرشێکی درۆنیدا بۆسه‌ر بنکەی تاوەر 22 لەسەر سنوری (ئوردن ـ سوریا) سێ سه‌ربازى ئه‌مریكى کوژران‌و زیاتر له40ى دیكه‌ش برینداربون، كه به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانیش هه‌واڵ، جگه له‌و سێ سه‌ربازه ئه‌مریكیه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازو هاوڵاتى دیكه‌ش كوژراون كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیه‌كان كاریانكردوه.