سوپای ئەمریکا رایگەیاند، “یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانمان لە کەناراوەکانی رۆژئاوای کۆریای باشوور کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام فڕۆکەوانەکەی سەلامەتە”.
لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردوە، “فڕۆکەیەکی جۆری F-16 Fighting Falcon لەکاتی فڕینی بەسەر دەریای رۆژئاوادا تووشی حاڵەتێکی لەناکاو بووە و کەوتووەتە خوارەوە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی رزگاری بووە و دوای رووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی پزیشکی بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی تەندروستی”.
ئەمە سێیەمین جارە کە فڕۆکەی جۆری F-16ی ئەمریکی لە کۆریای باشوور لە مانگی ئایاری 2023ەوە دەکەوێتە خوارەوە و پێشتریش لە ناوچەکانی باشووری سیئۆل بەهۆی هەڵەی تەکنیکیەوە هەمان رووداو روویدا.
واشنتۆن گرنگترین هاوپەیمانی ئەمنی کۆریای باشوورە و نزیکەی 28 هەزار و 500 سەربازی لەو وڵاتە جێگیر کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی پاراستنی سیئۆل بدەن.