وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا راگەیەندراوێکى لەسەر هێرشەکەی سەر کۆرمۆر بڵاوکردەوە و تیایدا ئیدانەی هێرشەکە دەکات و داوای لێکۆڵینەوە لەبارەیەوە لە حکومەتی عێراق دەکات.
لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکادا ئەوەش هاتووە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لە سەروەری و ئاسایشی عێراق.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، شەوی پێنجشەممە، بە مووشەک هێرشکرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە ناوچەی قادرکەرەمى سەر بە چەمچەماڵی شاری سلێمانی.