نرخى گرامێک زێر بە ٦٥ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە جێگرى مایەوە، هەروەها، نرخى ١٠٠ دۆلار بەراورد بە جێگرى مایەوە و لە هەمان کاتدا نرخى نەوت بەرزبوەوە.
ئاوێنە: لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٧٨ دۆلار و ٢٩ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٧٢ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە ڕۆژى ڕابردوو بە جێگرى مایەوە.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٦٥ هەزار و ٨٧٦ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە دوو هەزار و ٤٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٦٥ دۆلار و ٨٨ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە جێگرى مایەوە.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەم شێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٧٧ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٣٣ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٠ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەم شێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٢ هەزار و ٨٥٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بەجێگرى مایەوە هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٩٣ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە پێنج ملیۆن و ٤٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە سێ هەزار و ١٠ لیرەى تورکى.